په‌یڤێک بۆ ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی
107 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له ڕۆژی سێی بانه‌مه‌ڕدا بۆ یه‌كه‌م جار به هه‌وڵ و خه‌باتی مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان، تێكۆشه‌ری ناوداری كورد له‌شاری قاهیره‌ی میسر، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ێ كوردی به‌ناوی كوردستان له دایك بوو. بارودۆخی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی ژیانی كوردان به‌جۆرێک بوه كه بوار به گه‌شه‌و هه‌ڵچوونی نه‌درێ و هه‌رده‌م سێبه‌ری تاریكی و زۆرداری وایلێكردوه كه زۆرجار به‌ره‌و پاشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان به‌جۆرێك مرخیان له له‌ناوبردن و تواندنه‌وه‌مان خۆشكردبوو كه به ده‌مدروون و ڕێگرتن له به‌كارهێنانی زمان و كه‌لتوری كورده‌واری و به‌رگرتن له هه‌ڵدان و وشیاری بوونه‌وه و خۆناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یان ویست له ئاكامدا ئاسه‌واری نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ناوی كورد نه‌مێنێ. هه‌ر ئه‌و زۆرداری و زۆره‌ملیه وایكردوه كه گیانی به‌ره‌نگاری و به‌رپه‌رچدانه‌وه له ناو کوردستانیاندا په‌ره‌بستێنێ و ڕۆڵه‌ی وشیارو روناكبیری وا له ناویدا هه‌ڵكه‌وێ كه بتوانێ مێژوو دروستبكاته‌وه و ئاوی ڕۆباری حه‌زی داگیركه‌ران سه‌ره‌وژور پالبنێته‌وه.
له ناو مێژوویی کورد‌و کوردستاندا كه‌م نین ئه‌و تێكۆشه‌ره نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی كه به شاكارێك یان چه‌ند شاكاریان توانیویانه درگای بوارێك بۆ گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان بکه‌نه‌وه‌و ببنه خاڵی ده‌ستپێكی سه‌ره‌تایه‌کی مێژوویی و به‌مه‌ش مێداڵیای سه‌رقافڵه‌یی كاروانێكی دورودرێژی گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و دارێژه‌ری بیر‌و هزری گه‌ل ویستی‌یان به به‌رۆکدا کراوه. ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فخانی بتڵیسی درگای گاڵه‌دراوی مێژووی ئه‌م نه‌ته‌وه خاوه‌ن شارستانیه‌ته كۆنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و نیشته‌جێیه‌کانی چیا‌و لۆنده به‌رزه‌كانی زاگڕۆسی مادستانی خسته سه‌ر گازه‌ره‌ی پشت، ئه‌وه له‌دوای ئه‌ویش هۆنه‌ری مه‌زن خانیی خاوه‌نی هۆنراوه چیرۆكی مه‌م و زین، یه‌كه‌م تروسكایی گه‌رای بیری نه‌ته‌وه‌یی له ناو مێشكی كورداندا چاندو بوه پێشه‌نگی كاروانی هزرڤانانی نه‌ته‌وه‌یی. گه‌ر شه‌ره‌فخان و خانی مه‌زن ڕاسته‌شه‌قامی ناسینه‌وه و ناسنامه‌ی كورده‌واریان بینیبێته‌وه ئه‌وه مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخان له ئاواره‌یی و تاراوگه‌وه كه داگیركه‌ران وڵات به‌ده‌ر و په‌رته‌وازه‌یان كردبوو، كوردستانێكی له‌سه‌ر په‌ڕ چێكرد كه زراوی عوسمانیه‌كانی بردوو بوه سه‌ره‌تایه‌كی زێڕین بۆ په‌یڤی كوردی و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردستانی لێنراوه. ناو نانی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی به‌ناوی کوردستان ناکرێ سه‌رچاوه‌که بۆ خۆزگه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بۆ دروستکردنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بینین. ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی که هه‌تا ئێستاش خه‌ون و هیوای نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی و هه‌زاران و بگره به‌ملیۆن قوربانی بۆدراوه. بێگومان مێقداد به‌گ به لێزانیه‌وه وشه‌ی کوردستان که تا نوکه‌ش له باکوری کوردستان به‌ربه‌سته‌و به‌کارهێنای ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان، هه‌ڵبژاردوه.
هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌کردنی بارودۆخ و ڕه‌هه‌نده‌کانی هه‌نگاوه‌که‌ی مێقداد به‌گ و لێوردبوونه‌وه له‌و سه‌ره‌تایه کارێکی به‌جێ و ڕه‌نگه ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌یش بێت. به‌ڵام له‌وه‌ش دڵنیام کارێکی وا نه ئه‌رک و نه توانای نوسراوه‌یه‌کی کورتی وه‌ک ئه‌م نوسراوه‌یه که بۆ یادکرنه‌وه‌ی 107ه‌مین ساڵه‌ی له دایکبوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی ته‌رخانکراوه.
سه‌دوهه‌فته‌مین ساڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی هاوکاته له گه‌ڵ 400ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له جیهاندا. به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌مساڵ ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان یادی چوارسه‌د ساڵه‌ی ده‌رچونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی چاپکراو(ریله‌یشن-Relation) ده‌که‌نه‌وه که بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن "جۆهان کالۆس"ه‌وه له شاری ستارسبۆرگ و له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا چاپ و بڵاوکرایه‌وه. له‌دایک بوونی ڕۆژنامه‌ی کوردستان یان چێتره بێژین ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی پاش نزیک سێسه‌دساڵ و ئه‌ویش له تاراوگه نه‌ک له کوردستان، بۆخۆی ده‌توانی سه‌ردێڕی باسێکی دورودرێژی پڕ له ڕامان و لێوردبوونه‌وه بێت. که‌واته ئه‌مڕۆ ئێمه یادی سه‌ره‌تایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه‌که نزیک 300 ساڵ پاش ده‌ستپێکی ڕۆژنامه نوسی له جیهاندا ده‌ستی پێکردوه‌و بێگومانیش ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕامانمان له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستی‌یه بێت.
107 ساڵ له‌مه‌و پێش به‌درخانیه‌كان چرایه‌كیان داگیرسان كه ئێمه ئه‌مڕۆ له به‌ر ڕوناكایی و بڵێسه‌ی دا مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌كی حاشا لێكراوو ده‌ربه‌درو ئه‌نفالكراو ده‌بینین، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ڕوناكایی ئه‌و چرا به‌تینانه‌ی مێژوومان، به‌پێوه ڕایگرتوو له كه‌وتن و له‌ناوچوونی پاراست. به‌دوای ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌یه‌ی مێقداد به‌گدا ڕۆژنامه‌نوسیی كوردی كه‌م و زۆر به‌رده‌وام بوه و به‌شێک بوه له خه‌باتی به‌ره‌نگاری. هه‌رچه‌ند وه‌ك له‌چاره‌ی كورد وا نوسرابێت كه هه‌میشه ده‌ربه‌در و ئاواره بێت، به‌ڵام ئه‌وه یه‌ک دوو ساڵه نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌وپه‌نده‌کوردییه‌ی که ده‌ڵێ "هه‌ر ئه‌مساڵ خۆزگه‌م به‌پار"ه‌ی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێ و تروسکایی هیوا له ئاسۆی داهاتووی گه‌که‌مان به‌دیی ده‌کرێ، به‌ڵام هێشتا ڕێگای دورو درێژوو پڕ له که‌ندو کۆسپمان له‌پێشه‌و تێکۆشان و ماندوو بوونی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی له‌جاران زیاتر پێویسته. له‌و به‌ستێنه‌دا ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌رکی له جاران گرانتره و به‌رپرسایه‌تی مێژوویی زێده‌تر ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
كاروانی په‌یڤ و ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی كه‌وتۆته سه‌ر ڕێچكه‌و ڕێبازی خۆی و گه‌لێك هه‌نگاوی گرنگی بۆ پێشه‌وه ناوه. گرنگترین قۆناخه‌كانی ڕۆژنامه گه‌ری كوردی پاش قۆناخی ده‌ستپێك، قۆناخی سه‌رده‌می كۆماری كوردستانه كه چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری جۆراوجۆر له مه‌ڵبه‌ندی كوردستان له ماوه‌ی یانزده مانگ دا بڵاوكرانه‌وه. ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كرێ به سه‌رده‌می گڕوگاڵ و پێگرتنی ڕۆژنامه نوسی كوردی دابنێێین.
به‌دوای سه‌رده‌می كۆماری كوردستان سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول و پاش ڕاپه‌ڕینی باشوری كوردستان سه‌رده‌می هه‌ڵدان و داڕشتنه‌وه و خۆناسینی ڕۆژنامه‌نوسی كوردی‌یه. له سه‌رده‌می پاش ڕاپه‌ڕین ڕۆژنامه نوسی كوردی هه‌نگاوی مه‌زن و به‌رچاوی نا و له بواره‌كانی نوسین و دیتن و بیستن دا شه‌پۆلی دا و كه‌وته سه‌رپێ. ئه‌گه‌رچی ڕۆژنامه‌نوسی كوردستانی هێشتا وه‌ك ده‌سه‌ڵات و پیشه نه‌یتوانیوه خۆی بناسێنێ و هێشتاش ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له كوردستان نابینرێ و زۆربه‌ی كاناڵ و بوراه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری تاپۆی ده‌سه‌ڵات و هێزی سیاسی‌یه، به‌ڵام ناتوانین ڕاستی گه‌شه‌ی خێرای ڕۆژنامه نوسی له ماوه‌ی ده دوانزه ساڵی ڕابردوودا نه‌بینین. ئه‌مڕۆ چ له كوردستان و چ له هه‌نده‌ران به‌ده‌یان گۆڤار، ڕۆژنامه، كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی و ڕادیۆ په‌یڤی كوردی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و زمانی كوردی ده‌وه‌شێنن. ئه‌گه‌ر قه‌ده‌ری مێژوو، نه‌بوونی كیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر گه‌لی مه‌دا سه‌پاندوه و له‌پێشكه‌وتن وه‌پاشی خستوین ئه‌وه وشیاری تاكی كورد ئه‌مڕۆ بواری به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌ده‌ره به مێژوو نادا و بنیاتنانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی نه‌ته‌وه‌یی كردۆته دروشمی ئه‌مێستایی و ئه‌گه‌ر گژه‌باو گه‌رده‌لوله ترسناكه‌كانی ڕابردوو نه‌یتوانی كاروانی نه‌وه‌ستان و هه‌رمانی نه‌ته‌وه ڕاگرێ، چیدیكه و له مه‌به‌دوا ئه‌م كاروانه به هیچ گێژه‌لوكه‌و سه‌هۆڵبه‌دانێك په‌كی ناخرێ.
ڕۆژنامه، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له جیهاندا ناسنامه‌ی خۆی سه‌پاندوه‌و هه‌ندێکجار ڕۆژنامه توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له‌ژوور خۆیه‌وه به‌چۆکدا بێنێ و یان لانیکه‌م ڕاپێچی لێپرسینه‌وه‌یان بکات. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌دی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌سه‌ڵاتی چه‌نده‌مه‌و تا چ ڕاده‌یه‌ک توانیویه‌تی خۆی بسه‌پێنێ؟ تاچه‌نده توانیویه‌تی بوێرانه ڕاستیه‌کان بێژێ و بابه‌تیانه و به‌ڕێزه‌وه ده‌ریان بڕێ؟ ئایا ده‌کرێ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌مان له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌کانی کوردستان هه‌بێ و بێجیاوازی بێژین ئه‌وه‌ی ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردییه نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له جێگای ڕاستینه‌ی خۆی بگرێ؟ له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌و پرسیاره له پاش ڕاپه‌ڕینی باشوری کوردستانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌بێته‌وه. ئه‌وه له لایه‌ک له‌و لای تریشه‌وه له‌بیرمان نه‌چێ که ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ک بووه وێڕای بواره‌کانی دیکه‌ی خه‌بات له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی نه‌ته‌وه‌شدا بوه. ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیی پێش ڕاپه‌ڕین هه‌ر له له‌دایکبوونیه‌وه به به‌ربه‌ستکراوی هاته جیهانی بوونه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا بمانه‌وێ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێ پۆلینی شوێن و دوخی ڕۆژنامه‌کان بکه‌ین و ئه‌وجا لێان ڕابمێنین و چاوه‌ڕوانیه‌کانمان بخه‌ینه‌ڕو. به دیتنی من ده‌کرێ ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆی کوردی به‌سێ شوێن و سێ دۆخی لێک‌جیا دابه‌ش بکرێ. یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆژنامه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی که له باشوری کوردستان هه‌ن و له دۆخێکی ئازاد و له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا ده‌رده‌چن. دوهه‌م ئه‌و ڕۆژنامه‌و ده‌زگایانه‌ی که له پارچه داگیرکراواه‌کانی کوردستان و له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ردا و له دۆخێکی پڕ مه‌ترسی و له‌ژێر سێبه‌ری ترس و تۆقاندندا خه‌باتی خۆیان ده‌مه‌شێنن. سێهه‌م ڕۆژنامه‌گه‌ری و مێدیای ئینته‌رنێتی که زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌رده‌چن و ئازادیی و ده‌ست ئاواڵه‌ییه‌کی زێده‌تریان هه‌یه.
ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له باشوری کوردستان گه‌شه‌ی به‌رچاوی له ڕووی چه‌ندییه‌تی و چۆنیه‌تیه‌وه به‌خۆیه‌وه دیوه. له هه‌موو بواره‌کانی بینین وبیستن و چاپکراودا گه‌شه‌و هه‌ڵدانێکی دیار ده‌بینرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و به‌شه ئازاده‌ی کوردستان نه‌یتوانیوه خۆی لێ ده‌رباز بکات به‌ستراوه‌یی به‌ده‌سه‌ڵات و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه. یان باشتره بێژم ڕۆژنامه‌گه‌ری باشور هێشتا ڕۆژنامه‌گه‌ری حزبیه‌و به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات و پێیدا هه‌ڵده‌ڵێ. ئه‌وه‌ی که گوایا خۆی به‌سه‌ربه‌خۆ و "ئه‌هلی"ش داده‌نێ یا هه‌ر له‌بنچینه‌دا سه‌ربه‌خۆ نیه‌و حزب یان ده‌سه‌ڵاتێکی له‌پشته‌وه‌یه یانیش ئه‌و ئازادییه‌ی نیه که بتوانێ ڕاستیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بوروژێنێ و له ده‌سه‌ڵات بپێچێته‌وه. ڕاستیه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که ڕۆژنامه‌نوسی وا که به‌خۆیدا بپه‌رموێ و سنگ بێنێته پێشه‌وه‌مان که‌مه یان هه‌ر نیمانه. که‌من ئه‌وانه‌ی بتوانن بوێرانه ده‌ست بۆ هه‌ندێک بڤه ببه‌ن و به‌گژ هه‌ندێک دیارده‌دا بچنه‌وه که کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و داڕزان بردوه. له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژنامه نوسی پێداهه‌ڵده‌رو داپۆشه‌رو پینه‌که‌ر زۆرن که ده‌یانه‌وێ بۆ پاراستنی دۆخی تایبه‌تی خۆیان ڕه‌شاییه‌کان به‌سپی نیشانی خه‌ڵک بده‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌شدا ده‌بێ بگوترێ باری ناجێگیری کوردستان و کێشه‌ی بژیوی وای کردوه که ڕۆژنامه‌نوس ده‌سنده‌خۆری ده‌سه‌ڵات بێت. له دۆخێکی له‌و جۆره‌دا ئاسته‌مه ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵات و ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م بسه‌پێنێ. پێشڤه‌چونه‌کانی ئه‌مبه‌شه‌ی کوردستان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و جێگیربوونی دۆخی ژیان له‌کوردستان له‌وانه‌ش گرنگتر داڕشتن و چه‌سپاندنی یاسایه‌کی دیموکراتیانه بۆ ڕۆژنامه وکاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌توانێ پاڵنه‌رێکی مکور بێت بۆ ده‌ست ئاواڵه‌یی ڕۆژنامه‌نوسی کورد و سه‌ره‌نجام بازدان له کۆناخی ده‌سته‌مۆیی و ده‌سنده‌خۆری بۆ کۆناخی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌رک وه‌خۆگری.
ڕۆژنامه‌گه‌ری ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران دۆخێکی به‌ته‌واوی جیای هه‌یه. ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی بیانهه‌وێ ئه‌رکی ڕۆژنامه‌گه‌ریان جێبه‌جێ بکه‌ن و بوێرانه له کێشه‌و که‌موو کوڕیه‌کان بدوێن و ڕاستیه‌کان بۆ خوێنه‌ران ده‌ربڕن، ئه‌وه یاری به ئاورده‌که‌ن و هه‌ر جۆره ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک له‌و وروژاندنی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌توانێ توشی چاره‌نوسی نادیار‌و ترۆرو تۆقاندن و گرتنیا بکاته‌وه. له چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا که‌م نین ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانه‌ی ڕاپێچی به‌رده‌می دادگا و ناو چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی داگیرکه‌ران کراون و به‌تایبه‌ت به تاوانی وروژاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و جیاخوازی و خستنه مه‌ترسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵات! توشی ئازار هاتوون. له دۆخێکی ئاوادا ڕۆژنامه‌نوس به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له دۆخی به‌رگری له توانه‌وه‌و له‌ناوچونی نه‌ته‌وه‌دا خۆیان ببیننه‌وه ده‌بێ خۆیان سانسۆر بکه‌ن و به‌شێوازی ناڕاسته‌وخۆو هێمادار له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر بدوێن و ئه‌وانه‌ش که ڕۆژنامه‌نوسی سه‌رکزکه‌ر و خۆپارێزن ملی ڕێی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌مبێن له‌سه‌ر ده‌م و پێنوسیان داده‌دنێن. لێره ڕۆژنامه‌نوسی کورد له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی بۆخۆی له‌بن پێی ده‌سه‌ڵاتدا پلیشاوه‌ته‌وه، که‌واته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌نوسی کورد بتوانێ ببێته ڕکابه‌ری ده‌سه‌ڵات و ڕاشکاونه وروژێنه‌ری خواسته‌کانی جه‌ماوه‌رو نیشانده‌ری ڕاستیه‌کان بێت، چاوه‌ڕوانیه‌كی له جێی خۆیدا نیه.
به‌شی سێهه‌م هه‌روه‌ک گوترا ڕۆژنامه‌نوسی ئینته‌رنێتی‌یه. وه‌ک چۆن ڕۆژنامه‌ی چاپکراو دره‌نگ وه‌خت له کوردستان سه‌ری هه‌ڵدا، ڕۆژنامه‌ی ئینترنێتیش دره‌نگ گه‌یشته لای ئێمه‌ی کورد‌و یان دره‌نگ ده‌رفه‌تی که‌ڵک لێوه‌رگرتنیمان بۆ ڕه‌خسا. ئه‌وه‌ی هه‌یه نوکه چه‌ندین سایتی کوردی به هه‌ردوو زاراوه‌ی کرمانجی ژوور‌و و کرمانجی نێوه‌ڕاستن که ڕۆژانه یان هه‌فتانه نوێده‌کرێنه‌وه و زۆرتر بابه‌تی سیاسی و هزری و که‌متر کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییان تێدا ده‌وه‌شێنرێ. سه‌ره‌ڕای بوونی ئازادی و ده‌ست ئاواڵه‌یی نوسه‌رانی ئه‌و سایتانه به‌داخه‌وه به‌ڕاده‌یه‌کی که‌م توانیویانه وڵامده‌ری پێداویستیه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ڤانی کوردی بن. بێگومان له ناو سایته‌کاندا(باسه‌که سایته حزبیه‌کان ناگرێته‌وه چونکه له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناوه‌وه ئه‌وان هه‌ر پێدا هه‌ڵده‌رو داکۆکیکاری سیاسه‌تی حزبه‌که‌یانن) هه‌ندێکیان پابه‌ندی پڕنسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌وانین و هه‌وڵێکی هێژا ده‌ده‌ن بۆ پێشڤه‌چوون و داهێنانی نوێ به‌ڵام هه‌ندێکی دیکه‌یان به‌تاڵن له پابه‌ندی به پڕنسیپی ڕۆژنامه‌گه‌ری. هه‌ندێک له‌و سایتانه بێگوێدانه پڕنسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌ڤانی هه‌ر بابه‌تێک یان هه‌واڵێک بۆیان ڕه‌وانه بکرێ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه بێئه‌وه‌ی له ڕاستی و ناڕاستیه‌که‌ی بکۆڵنه‌وه. یه‌کێک له‌ودیاردانه‌ی که زۆر جار کۆڵمه‌زی لێچێده‌بێ ئه‌وه‌یه نوسه‌رێک به‌چه‌ند ناو بابه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه‌و خاوه‌نی سایتیش نازانێ کێیه‌و یانیش خۆی لێ بێخاوه‌نده‌کات، یانیش چه‌ند که‌س به‌هه‌مان ناو بابه‌ت بڵاوده‌که‌نه‌وه و خاوه‌نی سایتیش بۆی گرنگ نیه. دیارده‌یه‌کی دیکه له ناو سایته‌کوردییه‌کاندا لابردن و سڕینه‌وه‌ی بابه‌ته له پاش ئه‌وه‌ی بڵاویان کرده‌و‌ه. هۆکاریش بۆ ئه‌مه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌مان بابه‌ت له سایتێکی دیکه‌دا، ناڕاستی نوسراوه‌که، ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌س یان سایتێکی دیکه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی بابه‌تێک‌و گه‌لێک هۆی دیکه. له ڕوانگه‌ی منه‌وه بابه‌تێک که وه‌شێنرا به‌مانای ئه‌وه‌یه چاپکراوه‌و خوێنه‌ره‌وه بینیویه‌تی و خوێندویه‌تیه‌وه و سڕینه‌وه‌ی وه‌کو ئه‌وه‌وایه بچی له‌بازاڕ لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک کۆبکه‌یته‌وه!. کۆسپێکی گه‌وره‌ی نوسه‌رانی سایته‌کان(ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن) ئه‌وه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕاستینه‌ی ڕوداوه‌کانن و خۆیان بیسه‌رو بینه‌ری ڕوداوو پێشهاته‌کان نین و ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان ڕاسته‌وخۆ به‌رگوێ ناکه‌وێ ئه‌مه‌ش بێگومان کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسان داده‌نێ. به‌کورتی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئینترنێتی خه‌ریکه جێده‌که‌وێ و سه‌نگوو گرانایی خۆی به‌دیار ده‌خات.
له‌سه‌ریه‌ک، ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی پێناوه‌ته سه‌ره‌تای سه‌رده‌م و قۆناخێکی نوێ. گه‌رچی 107ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هێشتا زۆر له دواین و له‌بیرمان نه‌چی که سێسه‌د ساڵ پاش ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهان کورد پێناوه‌ته ئه‌م بواره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دۆخی ژێرده‌سته‌یی و داگیرکاری له کوردستان و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و کیانی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌نجام بێبه‌ش بوون له واڵایی ئازاد و دیموکراتیانه، هۆکاری سه‌ره‌کی و بناخه‌یین بۆ نه‌که‌وتنه سه‌ر ڕێچکه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی. له‌قۆناخی ئه‌مڕۆدا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له چه‌ند به‌ره‌دا ده‌بێ ئه‌سپی خۆی لینگبدا. له لایه‌که‌وه وه‌کو ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدایه گه‌ره‌که پابه‌ندی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بێت و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی بڵاوبکاته‌وه و دڵسۆزانه هه‌وڵی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی زمانی کوردی بدات و به‌په‌ره‌ۆشه‌وه ناسنامه‌ی کورده‌واری و کوردستانی خۆی بپارێزێ و له‌و لایدیکه‌شه‌وه بوێرانه‌و ڕاشکاونه که‌موو کوڕی و ڕاستیه‌کانی ئه‌ودیو دیواره داخراوه‌کان بۆ خه‌ڵک ده‌ربخات و هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات نیشانبدات و بابه‌تیانه به‌گژ چه‌وتی و چه‌وێڵیه‌کاندا بچێته‌وه. هه‌روه‌ها له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریش هه‌روه‌کوو گشت بواره‌کانی دیکه ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له باشور ئه‌رکی بیناکردنه‌وه‌و پێشڕه‌وایه‌تی و ڕچه‌شکێنی که‌وتۆته ئه‌ستۆو.

له کۆتایی دا له 107ه‌مین ساڵڕۆژی ده‌رچونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان هه‌زاران سڵاوی ئه‌مگداری و خۆشه‌ویستی بۆ مێقداد مه‌دحه‌د به‌درخانی داهێنه‌رو دروستکه‌رو بناخه‌دانه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی.