په‌یڤێک له یادی کاره‌ساته‌که‌ی شاری هه‌ولێر
له ڕۆژی 1ی فێبریوه‌ری 2004 به‌رامبه‌ر 13ی ڕێبه‌ندانی 2703ی کوردی‌دا ده‌ستی پیسی تیرۆریستان، نه‌وه‌كانی شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی دوژمنی ڕوناکی و مێشک به‌سته‌ڵه‌که‌کانی سه‌ده‌كانی چاخی به‌ردین، ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها له ژینه‌گه‌ی زینده‌به‌چاڵ و ئه‌نفالكردن و تاڵان و سه‌ربڕیندا،ده‌ژین و كه‌لاوه تاریک و تونه‌که‌کان و ئه‌شکه‌وته‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به ماڵی خۆیان ده‌زانن، له رِۆژی جه‌ژنێکی ئاینی موسوڵماناندا ده‌رفه‌تیان هێناو به‌ناو چه‌ند مرۆڤ که مێشکیان به‌سته‌ڵه‌ک ببوو له‌کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی‌دا پۆلێک تێکۆشه‌رو و ژماره‌یه خه‌ڵكی ئاسایی كوردیان كرده قوربانی.
تیرۆریستان به‌و كاره نامرۆڤایه‌تییه‌یان، له هه‌رکات زیاتر ئه‌و ڕاستیه‌یان به‌دیار خست که ئه‌وانه دژی هه‌ر بایه‌خێکی مرۆڤایه‌تین و ته‌نانه‌ت بایه‌خه دینیه‌کانیش که گوایه له پێناویدا جیهاد ده‌که‌ن له‌پێ ده‌که‌ن و به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ک ڕوی ڕه‌شی خۆیان زیاتر ڕه‌شکرد و له‌و لایدیکه‌شه‌وه بزه‌یان خسته سه‌ر لێوی دوژمنانی کورد‌و داگیركه‌رانی كوردستان. هه‌ر له‌و کاته‌دا به‌ڕودانی ئه‌و کاره‌ساته لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌شیان خه‌ڵتانی خوێن کرد.
دوژمنانی ڕوناکی و ئاوه‌دانی و نه‌یارانی ئازادی و شادی و پێکه‌نین، به‌وکاره چه‌په‌ڵه‌یان ژماره‌یه‌کی زۆر مرۆڤی کوردیان له ژیان بێبه‌شکردو کورده‌واریشیان خسته په‌ژاره‌و ماته‌مه‌وه. گه‌رچی ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕو به‌ژان بوو به‌ڵام زیاتر له پێشوو بوه هۆی له‌یه‌ک نزیکبونه‌وه‌ی کوردان و گیانی یه‌کیه‌تی و ته‌بایی زیاتر ڕۆچوه ناو ده‌روونی کوردانه‌وه. به‌جۆرێک ئه‌م تاوانه دوژمنانه‌یه نه‌ک هه‌ر ڕۆڵه‌کانی باشوری به‌ره‌و یه‌کیه‌تی پاڵنا به‌ڵکوو جارێکی دیکه‌ش له سه‌رانسه‌ری کوردستان گیانی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی زیندوو کرده‌وه و له ئامه‌ده‌وه تا سنه‌و له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی و قامیشلۆ له‌دژی ئه‌و تاوانه خرۆشان و هه‌ستانه سه‌ر پێ.
دوژمنانی کورد‌و کوردستان هه‌رکات که له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه تاوانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن خه‌ونی لاوازی و بێهیزی کورد ده‌بینن و پێان وایه که ده‌توانن له هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بمانوه‌ستێنن و یانژی ڕێمان پێ وون ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌کانی ڕابردوودا کاره‌سات و ڕوداوه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند کورتیش بێت توشی پاشه‌کشه‌و پاڵدانه‌وه‌ی کردبین، ئه‌وا ئه‌مڕۆ، ده‌بێ کاره‌سات و پیلانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی زیاتر موکورمان بکات بۆ خه‌بات و زیاتر پاڵمان بنێ بۆ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هاوخه‌باتی ژیرانه زیاتر.
ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ک هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه که له دژی کورد کراون. مه‌به‌ست لێدانی کورد بووه و له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ما کۆنه پنچی داکوتابوو که جیاوازی له نێوان سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ک، روناکبیرێک و نه‌خوێنده‌وارێک، پیرێک و منداڵێک نه‌کات و شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم، ته‌ڕو وشک پێکه‌وه بسوتێنن. ئه‌م تاوانه‌ش هاوشان و هاوشێوه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و کاولکردن و کۆمه‌ڵکوژیه‌کان و قاڕنێ و قه‌ڵاتانه‌کان و روداوه خوێناویه‌کانی سنه‌و قامیشلی و ئه‌وانی دیکه بوو. هه‌ربویه گه‌ره‌که کوردان وانه و په‌ندی لێوه‌رگرن. دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه جیاوازی له‌نێوانمان دانانێن و بۆ ئه‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه ئاواتی کوردستانێکی بێ کورد بهێننه‌دی. گه‌ر تورکه‌کان به‌و په‌ڕی دڵره‌قیه‌وه "باشترین کورد به‌و کورده بزانن که له ناوگۆڕدا" سره‌وتوه و ئیمامی بێ ئۆمه‌تی گوڕبه‌گۆڕی ئێرانیش ئه‌و دروشمه‌ی که له هه‌ر لایه‌ک بکوژری له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامه‌ی کردبوه دروشمی جیهادو پاککردنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌وا ئه‌مڕۆش تورانیه‌کان و تێرۆریسته ناکامه‌کان هه‌ر به‌هه‌مان ڕێچکه‌و ڕێباز‌و هیواوه وه‌نه‌وز ده‌یانباته‌وه.
ئێستا‌و پاش ساڵێک له ڕودانی کاره‌ساتی هه‌ولێر، خۆزگه‌ی ئێمه‌ش زیاتر‌و زیاتر لێک نزیکبوونه‌وه و به‌دڵه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌ی هه‌موو باڵ‌و خه‌ت و لایه‌ن و تاکێکی کورده‌و هیوادارین گشت لایه‌ک به تێکۆشان له‌م به‌ستێنه‌دا گیانی به‌رزه‌فڕی قوربانیه‌کانی 1ی فێبریوه‌ری و هه‌موو قوربانیه‌کانی ڕێگای ئازادی و سه‌رخۆبوونی کوردستان شاد بکه‌ن.
له‌یادی کاره‌ساتی هه‌ولێری پاردا سڵاو له گیانی قوربانیه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌و بنه‌ماڵه‌کانیان.

0 Comments:
Post a Comment
<< Home